وادەی گرانکردنی کارتی مۆبایل راگه‌یاندرا؟!

لەڕۆژی یەکی ئابەوە یاساکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ باج خستنە سەر کۆمپانیاکان دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆ ھەر کاڵایەکیش بڕێکی دیاریکراو باج دانراوە. بەگوێرەی ماددەی ٣٣ی یاسای بودجەی گشتی عێراق کە تایبەتە بەدانانی باج، باج دەخرێتە سەر ھاوردەکردنی ئۆتۆمبیل، جگەرە، خورادنەوە کحولییەکان، کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت و بلیتی فڕۆکە. لەوبارەیەوە، نورەدین زەنگەنە، بەڕێوەبەری بازرگانی لقی کەرکوکی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم،  ڕاگەیاند:"لەبواری پەیوەندیکردندا، بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، ھەرسێ کۆمپانیای ئاسیاسێل، کۆڕەک تلیکۆم و زەین دەگرێتەوە". ئەوەشی ئاشکراکرد، لەیاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی (٢٠١٥) ھاتووە کە بەڕێژەی ٢٠% باج دەخرێتە سەر تۆڕەکانی ئینتەرنێت، کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردن، ئۆتۆمبێل، بلیتی سەفەرکردن، جگەرە، خواردنەوە کحولییەکان". سەبارەت بەوادەی جێبەجێکردنەکەشی ڕایگەیاند:" لە ١/٨ەوە ئێمە پابەند دەبین بەو بڕیارەوەو جێبەجێی دەکەین، ھەرچەند پێمان باش نییە، بەڵام ناچارین، چونکە بڕیارەکە لەسەرووی ئێمەوەیە". ئەو بڕیارەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەپێناو کەمکردنەوەی کورتھێنانی بودجەیە، کە لەئێستا یاسای بودجە لەسەر بڕی ١٢٥ ترلیۆن دینار بەخەمڵێندراوی پەسەندکراوەو کورتھێنانیشی نزیکەی ٢٥ ترلیۆن دینار دەبێت. لەبارەی ئەو فرۆشیارانەی لەئێستاوەو بەر لەوادەی خۆی، نرخی کارتی مۆبایل گران دەکەن، ئەو بەرپرسەی کۆمپانیای کۆڕەک تلیکۆم ھۆشداریداو ڕایگەیاند:" نابێت بەھیچ جۆرێک تا ئێمە ئاگاداریان دەکەینەوە، نرخەکان گران بکەن". وتیشی:" ھەر بریکارێک کارتی مۆبایل بەر لەوادەی جێبەجێکردنەکەی گران بکات، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.   مادەی ٣٣ی یاسای بودجەی گشتی ئەمساڵی عێراق تەرخانکراوە بەدانانی باج لەسەر فرۆشتنی کارتی مۆبایل و تۆڕەکانی ئینتەرنێت بەرێژەی ٢٠% لەنرخی کارتی پەیوەندیکردن، ڕێژەی ١٥%، بۆ کڕینی ھەر ئۆتۆمبێلێک لەگەڵ بلیتی فڕۆکە، ھەر بەگوێرەی ئەو مادەیە، بەڕێژەی ٣٠٠%  باج بۆ سەر جگەرەو خواردنەوە کحولییەکان زیاد دەکرێت. ئێش ئێن ئێن -
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک