هیچ ئافره‌تێك نیه كه هیوا نه‌خوازێ به‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی پیاوێكی به ڕێز و خۆشه‌ویست بێ له لای ، هاوسه‌رێك بێ منداڵه‌كانی به باشی په‌روه‌رده بكات ،هاوسه‌رێك له خوای خۆی بترسێ و هه‌روه‌ها به شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی مامه‌ڵه بكات كه ژیانیان ناخۆشی تێنه‌كه‌وێته‌وه .
له‌به‌ر ئه‌وه له خواره‌وه كۆمه‌ڵێك ئامۆژگاری هه‌یه پێویسته پیاوان ئاگاداری بن و ببنه جێ ی سه‌رنجیان :
. كاتێ كه گه‌نجی مه‌غوررو مه‌به به ته‌مه‌نه‌كه‌ت : ده‌بێ ئه‌وه بزانی كه‌ته‌مه‌ن به خێرایی ده‌ڕوات ، ئاگاداری داهاتووی خۆت به ، كاتێ كه گه‌نجی بزانه كاته‌كانی خۆت چۆن به‌سه‌ر ده‌به‌یت و هاوڕێیه‌تی كێ ده‌كه‌یت ، بۆیه ئه‌و ته‌مه‌نه گه‌نجه‌ی له‌به‌ر ده‌ستته به باشی به‌ڕێ بكه و ڕه‌زامه‌ندی خوای لێ به‌ده‌ست بێنه .
. ئاگاداری نوێژه‌كانت به : نوێژ كۆڵه‌گه‌ی دینه ، هه‌رگیز نه‌یفه‌وتێنی و پاڕیزگاری لێ بكه ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ش بكه كه نوێژ ناكه‌ن ، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م نوێژه وات لێ بكات دوورت بخاته‌وه له درۆ و كاره نه‌شیاوه‌كان كه خوای گه‌وره قه‌ده‌غه‌ی كردووه لێت .
. كه‌سێكی به ڕێز و خۆشه‌ویست به له ناو خه‌ڵكی : به كار و فرمانه‌كان هه‌وڵی بده‌ست هێنانی خۆشه‌ویستی خه‌ڵكیش بده ، پاش ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی خوای گه‌وره به‌ده‌ست دێنیت ، كه‌سێكی وا نه‌بیت كه خه‌ڵك لێت بێزار بن و لێت دوور بكه‌ونه‌وه .
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک