زەنگ
ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بابەتێكی بڵاوكردووە و نوسیویەتی، سێ شەممەی ژیان، چۆن مووچە دابین بكەین.
عەلی حەمە ساڵح، لە نوسینێكدا دەڵێت، ڕۆژی سێ شەممە بە گڕ و تینەوە بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەكەین و هیوادارین پشتیوانمان بن.
دەقی نوسینەكەی عەلی حەمە ساڵح:
سێشممه‌ی ژیان
چۆن موچه دابینبکه‌ین
پشتیوانمانبن بۆ چاره‌سه‌رکردنی موچه...
به‌هیوام ڕۆژی سێشممه به گوڕوتینه‌وه به‌شداری خۆپیشاتدانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران بکه‌ین بۆ چاره‌سه‌رکردنی موچه، به‌م شێوه‌یه...
یه‌که‌م: داوا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بکرێت، نامه‌یه‌ک بنووسێت بۆ حکومه‌تی هه‌رێم، له نامه‌که‌یدا داوابکات په‌یوه‌ستبێت به یاسای بودجه‌و مانگانه ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به هی که‌رکوکه‌و راده‌ستی عێراق بکات و له به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی ١٧٪ به‌شه بودجه‌ی عێراق. له‌و نامه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکانی هه‌رێمی کوردستان ئاگاداری حکومه‌تی هه‌رێم بکاته‌وه ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بێت به راده‌ستکردنی ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیل، ئه‌وا هه‌ر پارێزگایه‌ک خۆی داهاته‌کانی به نه‌وته‌وه راده‌ستی به‌غدا ده‌کات، له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی موچه‌و خه‌رجی پێویست بۆ پارێزگاکه.
دووه‌م: له‌ئه‌گه‌ر نه‌دانی ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیلی نه‌وت، ئه‌نجومه‌نی پارێزگا نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی په‌رله‌مان و حکومه‌تی عێراق بکات و داوای به‌شه بودجه‌ی خۆی بکات.
سێ: داوای هه‌ڵوێستی رون و ئاشکرا له لایه‌نه‌کانی نێو ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بکرێت.
ناکرێت ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ئاماده‌ی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌بن، نه‌وتی کوردستان بفرۆشن و موچه‌ی پێدابین نه‌که‌ن و بڵێن: نابێت که‌س له‌به‌غداش موچه وه‌ربگرێت.
به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستان بۆ دژی ڕێکه‌وتنن له‌گه‌ڵ به‌غدا؟
ئه‌م بابه‌ته هیچ په‌یوه‌ندی به کوردایه‌تییه‌وه نیه، چونکه بۆخۆیان ره‌وایه له نێو ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه به‌شێک له فه‌وجه تایبه‌تییه‌کانیان موچه له‌به‌غدا وه‌ربگرێت!!!پێشتر پارتی و یه‌کێتی بودجه‌یان ٥٣٪ به ٤٧٪ دابه‌شده‌کرد... روابوو؟
روایه پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران و به‌شه‌خۆراک و ده‌رمان له به‌غداوه بێت...
ڕوایه فه‌رمانگه‌ی ناسنامه‌و پاسه‌پۆرت و جنسیه‌و پاسه‌وانی سنورر پاره‌ی له به‌غداوه بێت.... به‌ڵام موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران روا نیه...
بابه‌ته‌که، یه‌ک خاڵه... ئه‌گه‌ر به‌شه بودجه له به‌غداوه بێت، ده‌بێت نه‌وت و داهات بده‌نه به‌غدا، به‌مه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردی ناتوانن هه‌زاران ملیۆن دۆلار بدزن.
واته: بابه‌ته‌که کوردایه‌تی نیه، بابه‌ته‌که ترسه له نه‌مانی ئه‌و دزیه‌ی که ئێستا به‌رپرسانی هه‌رێم ده‌یکه‌ن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک