ڕاوكەران دەستگیر دەكرێن



زەنگ

لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستان 13 ڕاوكەریان دەستگیردرووە.

عەقید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی لە لێدوانێكی نوسراو كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو مەفرەزەكانی پۆلیسی دارستانی چەمچەماڵ، لەگەڵ بنكەكانی دەوروبەر، توانیویانە 13 ڕاوكەر بە تۆمەتی ڕاوكردنی باڵندە و ئاژەڵی كێوی دەستگیر بكەن.

وتوشیەتی " توانراوە دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و یەك تاپڕ و ئاسكێك دەستی بەسەردا بگیرێت".

ئەوەشی خستوەتەڕوو، دەستگیركراوەكان ڕەوانەی یاسا كراون بۆ ئەوەی لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک