زەنگ
عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمنتاری دیاری بزووتنەوەی گۆڕان لە بارەی سەردانەكەی ساڵی ڕابردووتری نەوشیروان مستەفا بۆلای مەسعود بارزانی ئاشكرا دەكات و دەڵێت، چەند مەبەست و پێشنیارێكی هەبووە و ئێمە زۆرمان لێكردووە سەردان بكات، لەسەر پێشنیاری نێچیرڤان بارزانی بووە.
دەقی نوسینەكە:
کاک نه‌وشیروان بۆ سه‌ردانی کاک مسعودی ده‌کرد
شاهیدییه‌ک بۆ مێژوو
عه‌لی حه‌مه ساڵح
به‌و پێیه به‌نده ئاگاداری ئاماده‌کاری و نێوه‌ڕۆکی به‌شێک له سه‌ردانه‌کانی کاک نه‌وشیروان بووم بۆ لای کاک مه‌سعود، به پێویستی ده‌زانم چه‌ند ڕاستییه‌ک ئاشکرابکه‌م.
یه‌که‌مین سه‌ردانی کاک نه‌وشیروان بۆ لای کاک مه‌سعود له سه‌ر پێشنیاری کاک نێچیرڤان بارزانی بوو، پێشنیازه‌که‌ش له‌و نییه‌ته‌وه بوو که بتوانین هه‌م له حوکمڕانی هه‌رێمی کوردستان و هه‌موو له کۆی دۆخه‌که‌دا متمانه دروستبکه‌ین و پێکه‌وه چه‌ند هه‌نگاوێکی گرنگ هه‌ڵبگرین، دوای ئه‌وه‌ی پێشنیازه‌که‌مان به کاک نه‌وشیروان گه‌یاند، قه‌ناعه‌تیشمانپێکرد که سه‌ردانه‌که بکات و له پێناوی دۆخێکی باشتری حوکمڕانی و هه‌نگاونان بۆ سه‌ربه‌خۆی په‌یوه‌ندییه‌کی پته‌وی له‌گه‌ڵ کاک مسعود هه‌بێت.
کاک نه‌شیروان و کاک مه‌سعود پێشتر له چه‌ند وێستگه‌یه‌کی سیاسی‌دا کاریان کردووه‌و سه‌رکه‌وتووش بوون(ڕاپه‌ڕین، نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق)، کاک نه‌وشیروان به‌هه‌مان نیه‌ته‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵگرت.
له‌و سێ سه‌ردانه‌دا، کاک نه‌شیروان چه‌ندین پرۆژه‌ی گرنگی ئاماده‌کردبوو(من نامه‌وێت باسی ناوه‌ڕۆکی بکه‌م و حه‌قی کاک نه‌وشیروان خۆیه‌تی) جگه له‌و ورده‌کاریه‌یی خۆی هه‌یه‌تی له بواری سیاسی- سه‌ربازی- جوگرافیایی سیاسی، ....هتد. پرس و ڕاوێژی به زۆبه‌شمان ده‌کرد.
پرۆژه‌کانی کاک نه‌وشیروان، ده‌وڵه‌تی پێدروستده‌کرا، باوه‌ڕی وابوو پێش باسکردن له ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت، ده‌بێت بنه‌ماکانی دروستبکه‌ین.
نه‌خشه‌یه‌کی روونی هه‌بوو بۆ سوپا، به‌هێزکردنی سنور، حوکمڕانی به‌هێزو سیسته‌می حوکم.
کاک مه‌سعودیش پرۆژه‌کانی کاک نه‌وشیروانی لا گرنگ بوو، به‌ڵام بۆ کاری له‌سه‌ر نه‌کرا؟ په‌یوه‌ندی به چی هه‌بوو؟ ده‌بێت خۆیان وه‌ڵامبده‌نه‌وه.
کاتێک سه‌ردانه‌کانیش ده‌رکه‌وت ئه‌نجامی نیه، کاک نه‌وشیروان رایگرد.
بۆیه هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئێستا له هه‌موو شوێنێک به‌دوای کاک مه‌سعودن، ئه‌و سێ سه‌ردانه‌ی کاک نه‌وشیروان بۆ ئه‌مه‌بوو؟ ئه‌ی ئه‌مه‌ی ئێوه بۆ چی؟.
له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو بیر‌و هه‌ستێکی حیزبی، پێموایه کاک نه‌وشیروان عه‌قلێکی ئێجگار گه‌وره‌یه، ئه‌گه‌ر نه‌تواندرێت سود له‌م عه‌قڵه وه‌ربگیرێت زیانمان له ئێستا‌و ئاینده‌ی کورد گه‌یاندووه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک