شعير بۆ منداڵان... باخچەكەمان


 هەولێر: نێچیروان شوانی

باخچەكەمان ڕازاوەیە
پڕ لە گوڵی گەشاوەیە
زووبەزوو ئاوی دەدەم
بۆ جوانی هەوڵ دەدەم
گوڵی, قەت لێ‌ ناكەمەوە
چیمەنی ناپلیشـێنمەوە
هەموو ساڵێك لە بەهار
لێی دەچێنم گوڵ و دار
پەینی باشــی بۆ دێنم
گژوگیـای لێ‌ دەردێنم
جێگەی دۆست و هەم میوانە
ماڵ بە باخـــچەوە زۆر جوانە

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک