زهنگ
بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای جونون دهڵێت، كارەكانی پێوەری میكانیكی ئاو لە شاری سلێمانی بەرەو تەواوبون دەچن، ڕاشيدهگهيهنێت، داواش لە هاوڵاتیان دەكات ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە لە ڕێگەی لیژنەكانیانەوە كە كاری دانانی پێوەر دەكەن، پێوەرەكانیان ببەستن تا توشی كێشە نەبن.
هۆشیار عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای جونون له لێدوانێكى نوسراودا كه وێنهيهكى بۆ زهنگ نێردراوه ڕایگەیاند، كارەكانی پێوەری میكانیكی ئاو لە شاری سلێمانی بەرەو تەواو بوون دەچن و ستافی كۆمپانیا هەوڵەكانیان چڕكردوەتەوە تا بە زوترین كات پێداچوونەوە بە تەواوی پێوەرەكان بكرێت بەمەبەستی ئامادەبوون بۆ خوێندنەوە و كەوتنە كاری پێوەرەكە.
باس لهوهشكراوه، بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی لیژنەكانیان ڕۆژانە سەردانی گەڕەكە جیاوازەكانی شار دەكەن بۆ ئەوەی هەرچی زووە كارەكان تەواو بكەن، لە ئێستاشدا كاری خوێندنەوەی پێوەری ئاوی ماڵان دراوەتە كۆمپانیای گرنگ كە بڕیارە لە مانگی نیسانەوە كاری خوێندنەوەی ئاوی ماڵان دەست پێ بكات.
ئاماژه بهوهش دراوه، داوا لە هاوڵاتیان دەكەین ئەوانەی تا ئێستا پێوەریان نەبەستووە، هاوكاری ستافەكانی كۆمپانیا و لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی بكەن، ئەوانەی تا ئێستا پێوەری ئاویان نەبەستووە، لە ڕێگەی لیژنەكانەوە پێوەرەكانیان ببەستن، بە پێچەوانەوە لە دوای تەواوبونی ئەو كاتەی كە حكومەت دایناوە بۆ خوێندنەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە هەر ڕێكارێك كە لە لایەن حكومەتەوە دەگیرێتەبەر.
هاوڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ژمارە تەلەفۆنەكانی (07701540090
07501540090) پەیوەندی بە ستافەكانی كۆمپانیا بكەن بۆ هەر كێشەیەك لە پێوەرەكانیان یان دانانی پێوەر.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک