ئاگاداريه‌ك بۆ ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌ريان نه‌به‌ستووه‌



زه‌نگ

كۆمپانیای جونۆن كە كاری دانانی پێوەری ئاو لە سنوری پارێزگای سلێمانی دەكات، هاوڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە لە به‌ستنى پێوەرى ئاو، تا غەرامە نه‌كرێن.

هۆشیار عەلی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای جونۆن ڕایگەیاند، بەمەبەستی دانانی پێوەری ئاو، لە ئێستادا ستەفەكانی سەر بە كۆمپانیای و ستافە هاوبەشەكانی دیكە لە ناو شاری سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەر دەستیان بە دانانی پێوەری ئاو كردوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، لە ناو شاری سلێمانی بەشێكی كەم لە هاوڵاتیان پێوەریان دانەناوە، ئەو ماڵانەشی كە پێشتر پێوەریان نەبەستووە، ئێستا لە ڕێگەی ستافەكانی كۆمپانیا  پێوەرەكانیان بۆ دەبەسترێت و ڕۆژانە تیمەكان بە گەڕەكە جیاوازەكانی شار دەگەڕێن بۆ دانانی پێوەر.

وتیشی، دانانی پێوەر خزمەتگوزاریەكە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیان، بۆ ئەوەیە تا ئاو بە یەكسانی بەسەر هاوڵاتیان دابەش بكرێت، بۆیە پێویستە هاوڵاتیان هاوكاری ستەفەكانی كۆمپانیا بكەن بۆ به‌ستنى پێوەر، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن لە هەر غەرامەیەك كە ڕووبەڕوویان ببێتەوە.

بۆ هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بەم ژمارانە بكەن.


07501521363
07701540090
07501540090
07803070000

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک