فەرھاد ئەحمەد بەرزنجی
نیشتیمانی شیرینم
زێدی باب وباپیرم
ھەمیشە خۆشەویستی
ھەرگیز ناچیت لەبیرم
ئامێزت سەوزەڵانی
پڕلەباخ و کانییە
دیمەنی شاخ ودۆڵت
مایەی کامەرانییە
بۆئێمە خۆشبەختییە
سامان وسروشتی تۆ
خاکت زێڕوگەوھەرە
نابێ بیدەین بەفیڕۆ
خۆرومانگ وئاسمانت
دیاری خوای میھرەبانە
ئای چەند دڵگیرو جوانی!؟
ناویشت کوردستانە.
دەبێ ئاشتی و سەرکەوتن
مەبەست و ئامانجمانبێ
پاراستنت لەدووژمن
ئەرکی ھەرھەموومانبێ
ھەتا بتکەینە پێشەنگ
بەدەنگ و ڕەنگ وئاڵات
لەناو ڕیزی وڵاتان
بابەتۆش بڵێن وڵات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک