بۆ مناڵان... ئاڵا

 
فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی
 ۱٦ـ ۱۲ ـ ۲۰۱۸

ئەمڕۆ زۆر شادمانم 
ڕۆژی ئاڵاکەمانە
جلی کوردیم پۆشیوە
هاتووم بۆقوتابخانە۰

دیمەنێکی زۆرجوانە
ئاهەنگیان سازکردووە
یادی ڕۆژی ئاڵایان
بەبەرزی ڕاگرتووە۰

ئاڵا هێمای بونمانە
سەروەریی گەل و هۆزە
شکۆی نەتەوەی کوردە
بۆیە لامان پیرۆزە۰

دەبا هەموو یەکگرین
تاسەرکەوێ نیشتمان
بائێمەش وەک وڵاتان
شەکاوەبێ ئاڵامان۰
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک