تا نرخی یەك بەرمیل نەوت نەگاتە 50 دۆلار، سیستەمی موچە بەم شێوەیەی ئێستا دەبێت”.

بەپێی زانیارییە میدیاییه‌کان، كە لەسەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دزه‌یکردوه‌، باس لەوەكراوە تا نرخی یەك بەرمیل نەوت نەگاتە 50 دۆلار، سیستەمی موچە بەم شێوەیەی ئێستا دەبێت”.
 به‌پێی هه‌واڵێکی ماڵپه‌ڕی ئاوێنه‌، سەرچاوەیەكی باڵا لەئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم، رایگەیاندوه‌“سیسەتەمی دابەشكردنی موچە بەم شێوەیەی ئێستا دەبێت، چونكە داهات نیە، ئەگەر داهات هەبو ئەوا سیستەمەكە باشتر دەبێت”.وتیشی “نرخی یەك بەرمیل نەوت لە 30 دۆلار و 35 دۆلار تا 40 دۆلاریش سودێكی نابێت بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكە، بەڵام بەبەرزبونەوەی یەك بەرمیل نەوت بەرامبەر بە 50 دۆلار، ئەوا قەیرانی دارایی چارەسەر دەبێت”.سەبارەت بەسەردانەی بارزانی بۆ ئەڵمانیا، ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەكرد “عەبادی بەراشكاوی وتویەتی بودجە و موچە نانێرین، بەڵام وڵاتانی زلهێز بەڵێنیان داوە بەهاوكاری كردی حكومەتی هەرێمی كوردستان”.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک