ئۆردۆگان:- یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا نییه‌.

ئۆردۆگان به‌ توندی دژی بۆچوونه‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ئێمه‌ به‌ ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێین په‌یه‌ده‌ گرووپێکی تیرۆریستییه‌ و که‌چی ئه‌مه‌ریکا به‌‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت په‌یه‌ده‌ گرووپێکی تیرۆریستی نییه‌.ئۆردۆگان ده‌ڵێت: ئایا به‌رپه‌رسانی ئه‌مه‌ریکا ده‌یانه‌وێت په‌یه‌ده‌ و یه‌په‌گه‌ و په‌که‌که‌ به‌ ئێمه‌ بناسێنن؟ ئێمه‌ ئه‌وان باش ده‌ناسین و ده‌مانه‌وێت ئه‌مه‌ریکاش ئاگای له‌وه‌ هه‌بێت که‌ ئه‌م گرووپانه‌ کێن.ئۆردۆگان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ کرد: یه‌په‌گه‌ و په‌یه‌ده‌ هیچ جیاوازییه‌کیان له‌گه‌ڵ په‌که‌که‌دا نییه‌.ئۆردۆگان ده‌ڵێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌م گرووپانه‌ ناناسێت هه‌ر بۆیه‌ سوریا بووه‌ به‌ گۆمی خوێن.ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ی ئۆردۆگاندا وتی: سوریا به‌ هۆی داعشه‌وه‌ بووه‌ به‌ گۆمی خوێن.ئۆردۆگان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێ بڵێت دوژمنی دوژمنه‌که‌م دۆستی منه‌، بۆیه‌ پشتی په‌یه‌ده‌ ده‌گرێت.جێی ئاماژه‌یه‌ جۆن کێربی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا پێشتر ڕایگه‌یاندبوو: په‌یه‌ده‌ گرووپێکی تیرۆریستی نییه‌.پاشان مارک تۆنه‌ریش- جێگیری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جه‌ختی له‌و قسانه کرده‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ داوا یه‌په‌گه‌ش تیرۆریست نییه‌.


بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی سه‌ردێر

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک