هەڵمەتە گه‌وره‌ و گرنگه‌كه‌ دەست پێ دەكات


زەنگ


لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان هەڵمەتی بەرفراوان دەستیپێکردوە بۆ بەکارنەهێنانی هەردو هێڵی ئاسیاسێل و کۆڕەک تێلیکۆم لە رۆژی ١ / ٤ و بۆماوەی چەند سەعاتێک وەک نارەزایەتیەک بەرامبەر گرانی نرخی خزمەتگوزاریەکانی ئەو دو کۆمپانیایە و ئەمەش لە کاتێکدایە کە کوردستان بە حاڵەتێکی نالەباری ئابوریدا تێدەپەڕێ.

چالاکوانانی فەیسبووک داوا لە هاوڵاتیانی کوردستان لە ڕۆژی ١ / ٤ دا ئەم خاڵانە پەیڕەوبکەن لەپێناو خزمەتی گشتی:

١- کوژاندنەوەی مۆبایلەکان لەکاتژمێر ٨ ی بەیانیەوە بۆ ١ ی پاش نیوەڕۆ

٢- دواکاری یەک بخەن بۆ ئەوەی نرخی کارتی مۆبایل لە ٦ هەزارەوە بکرێتە ٥ هەزار.

٣- دابەزاندنی نرخی قسەکردن و نامە

هەروەها چالاکوانان داوا لەهاوڵاتیان دەکەن کە ئەم ئاگاداریە بڵێ‌وبکەنەوە بۆ ئەوەی بگاتە هەموو تاکێکی ئەم وڵاتەو چینی بازرگان بەوشێوە یاری بە پارەی خەڵک نەکەن
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک