زه‌نگ
سوپاسنامه‌یه‌ك له نه‌وشیروان مسته‌فا، بۆ هاوڵاتیانی هەرێم كە بەشداری پرسەی شوعلە عەلی هاوسەریان كردبوو.
سڵاو و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌مو هاوڵاتیانی كوردستان:
له‌خودا داواكارم هه‌میشه خۆش به‌خت بن و نیشتیمانیش هه‌میشه ئاوه‌دان و دوربێت له هه‌موو كاره‌ساتێك، له‌ناخی دڵه‌وه سوپاسی یه‌ك به‌یه‌كی هه‌مو ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌م كه چ به‌سه‌ردان یان نامه، هاوخه‌می خۆیان بۆ كۆچی دوایی هاوژین و هاوسه‌ری ئازیزم شوعله عه‌لی سه‌عید پیشانداوه.
به‌شداریكردنی ئێوه له پرسه‌كه و هاوخه‌میتان بۆ بنه‌ماڵه‌كه‌مان ئاسوده‌یی و ئارامی پێ به‌خشین و ئه‌وه‌ی به‌بیر هه‌مومان هێنایه‌وه كه كورده‌كان هه‌میشه چۆن له ناخۆشی و تاڵی ژیاندا هاوخه‌م و پشتگیریكه‌ری یه‌كترن.
له‌خوا داواكارم هه‌میشه سه‌رفراز بن و هه‌رگیز مه‌رگی ئازیزانتان نه‌بینن و نیشتیمانیش هه‌میشه روی له ئاسۆی رون بێت و رۆژ به رۆژ به‌ره‌وگۆڕان و پێشكه‌وتن و سه‌رفرازی و ئاشتی هه‌نگاو بنێت.
دوباره سوپاس بۆ هه‌مو كه‌س و لایه‌نێكی به‌رێز كه هاوخه‌می ئێمه بون و به‌پێزانینێكی زۆره‌وه ستایشی هاوخه‌می به‌شداریكردنتان ئه‌كه‌م له پرسه‌ی خوا لێ‌خۆش بودا.
هه‌ربژین و له‌خۆشیدا بن.
براتان نه‌وشیروان مسته‌فا
25/ 3/2017
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک