زەنگ
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ده‌عوه‌تی سه‌رۆك كوتله‌كانی په‌رله‌مانی عێراقی كردوه بۆ كۆبونه‌وه‌یه‌ك،فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش به‌شداری كۆبونه‌وه‌كه ناكات.
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند،له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ناچین بۆ کۆبونەوە لەگەڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی:یەکەم: جێگەی قبوڵمان نەبوو کە دەسەڵاتی یاسا دانان لاواز بێت بەرانبه‌ر دەسەڵاتی جێبەجێکردن بۆیە دەبێت سەرۆک وەزیران بێتە پەرلەمان و بابەتەکانی بۆ نوێنەرانی خەڵک رون بکاتەوە بەڕاشکاوی وەڵامی نوێنەران بداتەوە.دووەم:وەک کورد ئامادە نابین لە کۆبونەوەی سەرۆک وەزیران کە پارەی دەرمان ببڕێت و تانە بدات لە شایستە داراییەکانی هەڵەبجە و کەرکوک".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ هۆكاری تریش ده‌خاته‌رو و ده‌ڵێت"سێیەم:کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆک وەزیرانێک ناکەین کە بەچاوی یەکسان سەیری هەموو جوتیارانی عێراق نەکات.چوارەم:لەڕووی پرۆتۆکۆڵەوە دەعوەت نامەکەی سەرۆک وەزیران رەد دەکەینەوە کە بەتەلەفۆن بانگهێشتی سەرۆک کوتلەکانی پەرلەمان بکات".
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید له خاڵی پێنجەمیش ده‌ڵێت"ئامادەی کۆبونەوەی سەرۆک وەزیرانێک نابین کە تانە لە بڕگەی (3) ماددەی هەشت بدات کە پەیوەستە بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە".
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک