زەنگ
به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى شاره‌وانييه‌كانى سلێمانى ڕايده‌گه‌يه‌نێت، به شێوه‌ى زاره‌كى گرێبه‌ستى سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستى شاره‌وانى نوێكراوه‌ته‌وه، ئاشكراشى ده‌كات، دوو مووچه پێكه‌وه وه‌رده‌گرن.
بەهادین ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتى به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى شارەوانیەكانی سلێمانى بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، سەرجەم فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ستى شاره‌وانى له سنورى پارێزگاى سلێمانى، بڕیاری نوێكردنەوەی گرێبەسته‌كانيان دراوە، ئێستاش ناوەكانیان لەبەردەم وەزیرە بۆ ئەوەی واژۆی بكات.
وتیشی "قسە لەگەڵ وەزیری كراوە و بە شێوەی زارەكی ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ نوێكردنەوەی كارمەندە گرێبەستەكان، ته‌نها واژۆى ماوه و له‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌چه‌مه هه‌ولێر بۆ ئه‌و بابه‌ته".
ئەوەشی خستەڕوو، دوای نوێكردنەوەی گرێبه‌سته‌كانيان مووچەی دوو مانگ بەسەر یەكەوە وەردەگرن، واتە مووچەی مانگی یەك لەگەڵ مووچەی مانگی دوو وەردەگرن پێكەوە.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک