هەواڵێكی زۆر خۆش بۆ سەرجەم مامۆستایان


زەنگ

مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی زیاتر لە 80 ڕۆژە بەردەوامن لە خۆپیشاندان، ئێستاش دەڵێن تا ئەوكاتەی وەڵامی داواكاریەكانیان نەدرێتەوە ناگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

ئاوات ئازاد، ئه‌ندامى ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، لە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی بەردەم سەرپەرشتیارانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، بە ئێمە ڕاگەیەندراوە، ئەو فۆڕمە تەنها بۆ سەرژمێریە.

ئاوات ئازاد ئەوەشی خستەڕوو، بە ئێمە وتراوە ئەو فۆڕمە بۆ ئەوە نیە كە مامۆستا سزابدرێت و هیچ مامۆستایەكیش غیاب نەدراوە و نادرێت.

وتیشی "پێیان ڕاگەیەندوین كە ئەوان وەك ئیشراف كەس سزا نادەن".

ماوەی زیاتر لە 80 ڕۆژە، مامۆستایانی ناڕازی سنوری پارێزگای سلێمانی دەستیان بە خۆپیشاندان كردووە و ئامادەنین بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن تا ئەوكاتەی مووچەكانیان چاك نەكرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک