پارتی تەقینەوەكەی شەرمەزاركرد


زەنگ

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بە توندی رووداوە تیرۆریستییەكانی شەوی رابردووی بەردەم قەڵای دیموكرات لە شاری كۆیە دەكات.

لە ڕاگەیەندراوەكەی پارتی هاتووە، ئیدانەی تەقینەوەكەی بەردەم قەڵای حزبی دیموكرات دەكات و شەرمەزار انە ناوی دەباتـ كە بەهۆیەوە حەوت پێشمەرگە و ئاسایش شەهید بوون و چواری تر بریندار بوون.

باس لەوەشكراوە، وێڕای سەرەخۆشیمان لە كەسوكاری شەهیدەكان و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان، ئەو كارە نەخوازراوانە كە ئامانجیان پشێوی و تێكدانی سەقامگیری و ئارامی هەرێمی كوردستانە، زۆر بە توندی سەركۆنە و سەرزەنشت دەكەین.

هاوخەمی خۆمان بە خوشك و برا و كەسوكاری قوربانییەكان و تێكۆشەرانی حزبی دیموكراتی كوردستان، رادەگەیەنین و هیواخوازین لەمەودوا ئەو رووداوانە دووبارە نەبنەوە و زیاتر ئارامیی و ئاسایشی هەموولایەك پارێزراوتر بێت"
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک