یەكێتی: پەرۆشی بە ئەنجام گەشتنی تەقینەوەكه‌ين


زەنگ

یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا، ئیدانەی تەقینەوەكەی بەردەم دەفتەری سیاسی حزبی دیموكرات دەكات.


لە ڕاگەیەندراوەكەداهاتووە، بەتوندی ئیدانەی ئەم كردەوە تیرۆریستییە دەكەین، پرسە و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی حزبی دیموكراتی كوردستان و كەسوكاری شەهیدەكان دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ بریندارەكانیش دەخوازین.

ئاماژەی بەوەشكراوە، پەرۆشی بەئەنجام گەیشتنی لێكۆڵینەوەكانین لەبارەی تەقینەوەكانەوە، داواش لە هەڤاڵانی حزبی دیموكراتی كوردستان دەكەین، هاوكاری دەزگەكانی ئاسایشی ناوخۆ بكەن، بۆ ئەوەی راِستی رووداوەكان بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێن و بكەرانی رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە. 

كاتژمێری 10ی شەوی ڕابردوو، لە بەردەم دەفتەی سیاسی حزبی دیموكراتی لە كۆیە دوو تەقینەوە بووە هۆی كوشتنی 7 كەس و برینداربوونی چەند كەسێكی تر.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک