زهنگ
نامەیەکی کراوە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران بایکۆت دەست پێ دەکەینەوە
ههورامان نيعمهت، چالاكوانى خۆپيشاندانهكانى ساڵى ڕابردوو له پهيجى خۆى له فهيسبوك نوسيويهتى، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە حکومەتی هەرێم شکستی هێناوە لەدابەش کردنی موچە بە بێ پاشەکەوت، نرخی نەوت بەرز بوویەوە وداهاتی ناوخۆ زیادی کرد ، بەڵام حوکومەت بە پاساوی سیستەمی بایۆمەتری و سیستەمی نوێی موچە ماوەی ساڵێکە دەسی دەسی بە موچەخۆران دەکەن.
ئاماژهى بهوهش كردووه، ئەم مانگەش دابەش کردنی روبعە موچە وەستاوەو کەس نازانێت کەی دابەش دەکرێت، بڵاوکردنەوەی دەنگۆی هاتنی موچە لە بەغداوە هەر پڕوپاگەندەیە تا ئێستا هیچ بنەمایەکی نیە تەنها بۆ دامرکاندنەوەی توڕەی موچەخۆرانە.
وتوشيهتى: "ناکرێت مامۆستایان و فەرمانبەران بەهیوای هاتنی موچە لە بەغداوە بەگیرفانی بەتاڵەوە دەوام بکەن، نابێت چاوەڕێی یەکتر بکەین ئێستا هیچ دەستەو ئەنجومەنێک بە ناوی مامۆستای ناڕازیەوە نەماوە ئیتر خۆ نابێت هەر سەیری یەک بکەین و چاوەڕێی کەس مەکەن".
داواشى له مامۆستايان كردووه، کاتی ئەوە هاتوە دەرگای قوتابخانەکان دابخەین و بایکۆت دەست پێ بکەین تا موچە دێت ئیتر لە بەغداوە بێت یان هەولێر، ناکرێت مامۆستایان بە گیرفانی بەتاڵەوە چاوەڕێ بین بزانین کەی دەسەڵاتی کوردی وەلاوە دەنرێت یان بەدەوام دەبێت موچە لە بەغداوە دێت.
له كۆتايشدا نوسيويهتى، دەست لە دەست قوەت لە خوا کێ ئامادەیە دەوام نەکات با ئەم بەیانە بڵاو کاتەوە، کێ ئامادەیە نامەى بۆ بنێرێت.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک