وادەی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن بەغداوە ڕاگەیەندرا



زەنگ 

سەرچاوەیەك لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە ئاشكرای كردوە، كە حكومەتی عێراق دیراسەی دۆزینەوەی میكانیزمی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەردوو پارێزگای سلێمانی و كەركوك دەكات.

ماڵپەڕی "غەد پرێس"ی عیراقی بڵاوی كردەوە، لە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەك دیراسەی بابەتەكە دەكات و ئەنجومەنی پارێزگاكانی سلێمانی و كەركوكیش ئاگادارن.

سەرچاوەكە، كە ناوی ئاشكرانەكراوە ڕونیكردەوە، بەپێی ڕێككەوتنی بەغداد و دەسەڵاتدارانی سلێمانی، حكومەتی عێراق خەرجكردنی تەواوی مووچەی فەرمانبەرانی سنوری پارێزگای سلێمانی لە ئەستۆ دەگرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكانی ئەو سەرچاوەیە، دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران ڕووبەڕووی گرفتی كورتهێنانی بودجە بوەتەوە، بۆیە بابەتەكە پێویستی بە جارێكی تر هەڵسەنگاندنەوە هەیە بۆ بودجەی گشتی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی 17% بۆ هەرێمی كوردستان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەیشی ئاشكراكردووە، ئەو گێڵگە نەوتیانەی عێراق لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا كۆنتڕۆڵی كردن داهاتی مانگانەیان نزیكەی 650 ملیۆن دۆلارە، كە بەئاسانی دەتوانرێت مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی، كەركوك و هەڵەبجەی پێ دابین بكرێت.





بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک