گەندەڵیەك لە نەخۆشخانەكانی منداڵبوون ئاشكرا دەبێت، بە چاوی خۆتان ببینن چی لە ژنی دووگیان دەكرێت




پێش هه‌موو شتێك، ستافى (تۆڕى هه‌واڵى زه‌نگ) داواى لێبوردن له‌ خوينه‌ره‌ خۆشه‌ويسته‌كانى ده‌كات ئه‌گه‌ر بێت و وشه‌ى نه‌شياوى تێدابێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ نوسينى ئێمه‌ نييه‌ و ئه‌و به‌ڕێزانه‌ ئاماژه‌يان پێداوه‌. ئێمه‌ ته‌نها ويستومانه‌ هاوڵاتيان له‌و حاڵه‌ته‌ ئاگادار بكه‌ينه‌وه‌... له‌گه‌ڵ ڕيزدا

كەمپینی"نا ✋️بۆ لەدایكبوونی منداڵ بێ ئامادەبوونی باوك.

ئەزموونی تراژیدی چل و ھەشت كاتژمێری مژدەی هاوڕێم، كە نموونەیەكە لەو هەزاران دایكانەی لە نەخۆشخانەكانی كوردستاندا منداڵیان دەبێ، پەڵەیەكی ڕەشە بە ناوچەوانی وەزارەتی تەندروستی و كۆمەڵگا و ووڵاتەكەمانەوە بەگشتی. لە هەموو وڵاتێكی شارستانی ئەم دنیایەدا منداڵبوون ڕووداوێكی گرنگە و مایەی دڵخۆشی و شانازیە بۆ دایك و باوك و خێزانی ئەو منداڵە. بەڵام لە كوردستان بیرەوەرییەكی تاڵ و نامرۆڤانەیە. لە زاری ژنەكان خۆیان لە نەخۆشخانە و لێرە و لەوێ دەبیستین كە چ مامەڵەیەكی نامرۆڤانە و ناشیرین و بەدڕەوشتانە دەكرێن لەلایەن كارمەند و پزیشك و مامانەكانەوە. لەجێی ئەوەی هەوڵ بدرێ یادگارییەكی جوان و شكۆداریان لەلا بمێنێتەوە بەپێچەوانەوە، ئەو ڕۆژە گرنگەیان لێ تاڵ دەكرێت و زۆرینەیش تووشی تراوما دەبن یا وایان لێدێت ئەو ڕۆژە بە "شووم" یا "ڕەش" ناوببەن. ئەمەیش لەبەر دوو هۆكار:
یەكەم، زمان و مامەڵەی كارمەند و پزیشكانی نەخۆشخانەی منداڵبوون، كە دەگاتە ئەوەی دایكەكان بە "قەحبە" بانگ بكەن، یا كاتێك دایكە ماندووەكان ژانیان هەیە و هاوار دەكەن، كارمەندە ژنەكان پێیان دەڵێن "ئازایت قاچ بەرزكەیتەوە و گان بدەیت بەڵام ئازا نیت بەرگەی ژان بگریت!!! ئەگەر ئازا نیت قوزی خۆت بگرە و گان مەدە!" ئائەمەیە زمانی پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكانی منداڵبوون لە كوردستان. ئەمەیە ئەنجامی ھەژدە ساڵ خوێندن لە كۆلێژی پزیشكی؟؟؟؟ 
بەدەر لە لووت بەرزی و تڕ و فیزی دكتۆرەكانی كوردستان، وەك بڵێیت خۆیان هەرگیز سكیان پڕ نابێت و نابنە دایك و "گان نادەن" .
دووەم، بەهۆی ئەوەی كە ڕێگە نادرێ بە باوكان بۆ پاڵپشتی هاوسەرەكانیان بێنە ژووری لەدایكبوون و بەشداربن لە خۆشی بوون بە باوك . وەك بڵێیت باوك تەنیا ئەركی ئەوەیە تۆوی خۆی بكاتە ناو ژنێكەوە و هیچ گرنگ نەبێ بەلایەوە هاوسەرەكەی و كۆرپەكەی دەمرن یا دەمێنن،یا منداڵەكەی بە چ ئازارێك لەدایك دەبێ. لەو ساتە هەرە گرنگەی ژیانیان بێبەش دەكرێن كە هاتنە دنیای جگەرگۆشەكەیانە. پیاوان هەموو بێباك نین لەم ڕووداوە گرنگەی ژیانیان. ئەوانەی لەگەڵ هاوسەرەكانیان دەچنە نەخۆشخانە دەیانەوێت تا كاتی هاتنە دنیای منداڵەكەیان بەسەر سەری دایكەكەوە بن، ڕێیان پێنادرێت و دەبێ لە دەرەوەی نەخۆشخانە چاوەڕێ بكەن، چلەی ھاوین بێت یان چلەی زستان. 
دیارە دكتۆر و كارمەندەكان دەیانەوێ باوكان ناشیرینییەكانیان نەبینن و نەزانن. ئەگینا بۆچی لە هەمووانی دەشارنەوە؟؟؟؟
ئەمانە بەدەر لە پیس و پۆخڵی و چڵك و ناتەندرووستی جێگەكان و نەبوونی جلی تایبەت بۆ دایكان و بۆنی ناخۆشی ھۆڵی لەدایك بوون و قاوشەكان و نەبوونی پێداویستی، ھەروەھا كەمی خواردن و خواردنەوە و نەبوونی تەنانەت شەربەتێك كە بیدەنە ئەو دایكەی تازە منداڵی بووە. ھەروەھا مامەڵەی قێزەونی كارمەندان لەگەڵ دایكە ئاوارەكان لەلایەك بوەستێت. لە زاری مژدەوە لەو نەخۆشخانەیە دایكێكی ئێزیدی پاڕاوەتەوە بۆ لەتێ نان. تازە منداڵی بووە پەرداخێ شەربەتی پێ ڕەوا نەبینراوە كە بیدەنێ، مژدە لەو دۆخە خراپەی خۆی بووەتە دایك بۆ ھەمووان و یارمەتی داون. لەكاتێكدا هەموو دەزانین بودجەی ئەو نەخۆشخانەیە بە چەندین ملیۆنە. ئەو پزیشك و كارمەندانە لە هەموو شتێكدا گەندەڵی دەكەن و بۆ خۆیان گلی دەدەنەوە و لە بازاڕدا دەیانفرۆشن. كارمەندەكان كڕیاریان هەیە ڕاستەوخۆ دەرزی و دەرمان و پاكژكەرەوە و تەنانەت كلینێكس و بەتانییان پێ دەفرۆشن. هەر پێداویستیەكی تازە و نوێ دابین كرابێت بۆ تەندروستی، پێش ئەوەی بگاتە دەست نەخۆشخانەكان، پزیشك و بەرپرسەكان دەیدەنە دەست كڕیارەكانیان تا دواتر لە بازاڕی ڕەش بیفرۆشنەوە.
یەكەم / داوا لە ھەموو ژنانی كوردستان ئەكەم كە پاڵپشتم بن لەگەڵم بن، بۆ لەناوبردنی ئەو كولتورە ناشرینە دیاردەیەكی قێزەونی لێ بۆتەوە. دوای ٩ مانگ ماندووبوون و ھیلاكەتی و ئازاری ژان و گریان و ھاواری مناڵ بوون، ژن منداڵی دەبێت بە تەنھا وھاواری مێردی ئەكات، بەڵام مێرد لە كوێیە كاتێك "كوڕەكەی" لە دایك ئەبێت؟؟!! پیاوانی كوردستان ئاغایانە بۆ خۆیان لە دەرەوە خەریكی لەفە خواردن و چا خواردنەوە و جگەرە كێشانن!!! تكایە قبوڵی مەكەن چیتر سووكایەتی بە خۆتان و كۆرپەكانتان بكرێت. 
دووەم / تكایە ڕێگربن لە بەردەمی بوونی زمان درێژی و بەد ڕەفتاری ئەو پزیشك و فەرمانبەرانەی لە نەخۆشخانەی مناڵبوون دەوام دەكەن لە كوردستان. 😡داوا ئەكەم دەست بەجێ شكاتیان لێ بكەن و ڕاپێچی دادگایان بكەن.
تكایە تا دەتوانن بڵاوی بكەنەوە، تكایە، تكایە، تكایە، تكایە با ھەموومان ئەو كولتورە لەناوبەرین✋️

ئیمزا/ ئەستێرە كەریم&سەركاو ھادی

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک