وێستگەیەكی 500 مێگاواتی لەگەرمیان دروست دەكرێت


زەنگ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دروستكردنی ویستگەیەكی بەرهەمهێنانی كارەبا لەگەرمیان.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بڵاویكردەوە، بەشێوەیەكی رەسمی و بەنووسراوی ئەنجومەنی وەزیران داوا لەوەزارەتی كارەباو بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای گەرمیان كراوە پرۆژەكە جێبەجێبكەن.

شایانی باسە وێستگەكە لەگوندی (فەتاح هۆری) سنوری قەزای كفری دروست دەكرێت و 30 دۆنم زەوی بۆ تەرخانكراوەو وێستگەكەش توانای بەرهەمهێنانی 500 مێگاوات كارەبای هەیەو بەگازی سروشتی كاردەكات.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک