ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى يه‌ك ده‌كرێت


زه‌نگ

وەزارەتی دارایی داوا لە بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكان دەكات لیستی مووچەی مانگی یەك بەزوترین كات ئامادە بكەن.

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان، داوا له‌ فه‌رمانگه‌ و دام و ده‌زگاكانی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، كه‌ به‌زووترین كات لیستی مووچه‌ی مانگی (1)ی ساڵی (2017)، ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجیه‌كان بكه‌ن، به‌ مه‌به‌ستی وردبینی كردن و ئاماده‌كردنیان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی كە لە سەرچاوەیەكی تایبەتەوە بە زەنگ دراون، وەزارەتی دارایی بە نیازە لە ماوەی تەنها یەك هەفتە بۆ 10 ڕۆژ، مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان بۆ مانگی یەك دابەش بكات و ئامادەكاری بۆ مانگی دوو بكات.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک