ئاگاداری گۆشتە مەترسیدارەكەی سلێمانی بن


زەنگ

هەڵمەتی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ قەدەغەكردنی دیاردەی فرۆشتنی گۆشت لەسەر شەقام و رێگە سەرەكیەكان بەردەوامە و لە هەڵمەتێكی فراواندا دەستگیرا بەسەر بڕێك گۆشت و چەند كەرەستەیەكی تایبەت بەو كارە.

گۆران قادر، سەرۆكی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند لە درێژەی ئەو هەڵمەتەی كە دەستیان پێكردووە رۆژی هەینی 3.3.2017, لە چەند شوێنێكی جیای شاری سلێمانی توانیان دەستبگرن بەسەر بڕێك گۆشت و چەند كەرەستەیەكی تایبەت بەو كارە.

گۆران قادر ئەوەشی خستەڕ,و، دیاردەكە زیاتر لە رۆژانی هەینی دا بەدی دەكرێت و بۆ بنەبڕكردنی هەڵمەكانیان بەردەوام دەبێت.

وتیشی "داوا لە هاوڵاتیان دەكەین گۆشتی لەسەر شەقاكان نەكڕن چونكە لەڕووی تەندروستیەوە گونجاو نیە بۆ خواردن".
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک