ئاسایش سێ تلیاك كێشی دەستگیركرد



زەنگ

ئاسایشی سلێمانی  سێ كەسی بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە لە ناو بازاڕی سلێمانی.

ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندرواێكدا كە وێنەیەكی بە زەنگ دراوە هاتووە، ئەو سێ كەسە لە لایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی سزادراون و بە بڕێك پارەش غەرامە كراون.


بۆ / کەناڵەکانی ڕاگەیاندنی بەڕێز
ب / سزادانی 3 کەس
لەدرێژەی کاروچالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، بەمەبەستی بنبڕکردن و ڕێگرتن لە هێنان و بازرگانی کردن بەهەموو جۆرە ماددەیەکی هۆشبەرەوە ، هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لەناو شاری سلێمانی بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی (14) ی مخدرات ، لەڕۆژانی (30/5/6201 ) و (5/12/2016 )  سێ کەس دەستگیربکەن ، دوای گەڵاڵەبونی دۆسیەکانیان و هەواڵەکردنیان بۆ دادگا ،لە ڕۆژی ( 13/3/2017 ) لەلایەن دادگای تاوانەکانی سلێمانیەوە سزادران  بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- تاوانبار ( ب ، م ، س ) لەدایکبوی ساڵی (1994 ) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
2- تاوانبار ( ا ، ک ، ق ) لەدایکبوی ساڵی (1989) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .
3- تاوانبار ( هـ ، ا ، ع ) لەدایکبوی ساڵی (1990) ئێراق ، پیشەی کاسب ، ڕەگەز نێر ، بەتاوانی بەکارهێنانی  مەوادی هۆشبەر دەستگیرکراوە ، سزادراوە بۆ ماوەی (1)ساڵ و نیو ، غەرامەکردنی بەبڕی (450000) چوار سەدوو پەنجا هەزار دینار .

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک