زەنگ
لێره‌دا ئاماژه به هۆكاره‌كانی ده‌كه‌ین: زۆرجار هه‌واڵی مردنی خانمانی دووگیان له‌كاتی له‌دایك بوون یان دوای له‌دایك بوونی كۆرپه‌له ده‌بیستین.
1ـ دووگیانی هێشویی(Cluster):
هۆكارێكه له هۆكاره‌كانی مردنی خانمانی دووگیان وه‌ك ته‌شه‌نه كردنی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه زوو ئاشكرا ده‌بێت.
2ـ دووگیانی له ده‌ره‌وه‌ی ره‌حم:
هۆكارێكی تری مردنی خانمانی دووگیان، دووگیانی له ده‌ره‌وه‌ی ره‌حمه و ئه‌م كێشه‌یه‌ش ده‌كرێت زوو بناسرێت و دایكه‌كه رزگار بكرێت.
3ـ له‌دایك بوون له شوێنی پیس:
له‌دایك بوون له شوێنی پیس هۆكارێكه بۆ مردنی دایك و هه‌ندێك له نه‌خۆشخانه‌كان پاك نین.
4ـ له‌بار چوونی كۆرپه‌له:
هۆكارێكه بۆ مردنی دایك به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به بێ چاودێری پزیشكی تایبه‌تی بێت.
5ـ ژه‌هراوی بوونی دووگیانی:
له هۆكاره بڵاوه‌كانی مردنی دایكه كه تیایدا پزیشك به خێراترین كات كۆرپه‌له ده‌رده‌هێنێت كه به‌هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشاری خوێن له‌گه‌ڵ بوونی پڕۆتین له میزدا روو ده‌دات.
6ـ دژواری له‌دایك بوون:
به‌هۆی ئه‌وه‌ی ریخۆڵه‌ی ناوك له ده‌وری ملی كۆرپه‌له ده‌ئاڵێت، ره‌نگه پێویست به نه‌شته‌گه‌ری بكات بۆ رزگار كردنی و ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ مردنی دایك.
7ـ خوێنبه‌ر بوونی دوای له‌دایك بوون:
نه‌بوونی چاودێری بۆ دایك دوای له‌دایك بوون و روودانی خوێنبه‌ر بوون، مردنی دایكی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر خوێنی دایك كه‌م بێت.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک