بـاخـچـەکــەمــان ڕازاوە
پـــڕ لــە گــوڵ و لاولاوە
کوکوختی تیـا دەخوێنێ
چــۆلــەکــە دەجریوێنێ
چیمەنـی ســەوزی تیایـە
شـوێنی دانیشتن جیایـە
جــۆلانــەی تـیـا دانـراوە
کـەپریشی بـــــۆ کــراوە
بـە ڕۆژ یـاری تیا دەکــەم
لەگەڵ پشیلەو تۆپەکــەم
شیعری : ڕەئوف شێخ جەمیل
تۆریکی ههوالی بیلایهنه
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک