سەرۆكایەتی هەرێم: ئەنجامدەران بدۆزنەوە


زەنگ

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندروێكدا ئیدانەی تەقینەوەكەی بەردەم حزبی دیموكرات لە كۆیەدەكات و داوای دۆزینەی ئەنجامدەرانی تەقینەوەكە دەكات.


ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 20ـی 12ـی 2016 لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو لەبەردەم دەفتەری سیاسیی حزبی دیموكراتی كوردستان لە شاری كۆیە ژمارەیەك پێشمەرگەی حزبی دیموكراتی كوردستان و کارمەندی ئاساییشی شاری كۆیە شەهید بوون و ژمارەیەكی دیكەیش بریندارن بوون.

وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو كردەوە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی لە كەسوكاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە دەكەین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین. پێویستە دامودەزگە پەیوەندیدارەكان و ئاساییش بە زووترین كات ئەنجامدەرانی ئەو كارە تیرۆریستییە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسا بكەن و هەموو ڕێوشوێنێكیش بگیرێتەبەر بۆ ئەوەی ڕووداوی هاوشێوە دووبارە نەبێتەوە.

ئامانجی تیرۆر دروستكردنی پشێوی و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵك و ناسەقامگیریی سیاسییە و پێویستە بە هەوڵی هەموو لایەك ڕێگەی لێ بگیرێت و بنبڕ بكرێت.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان
21ـی 12ـی 2016
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک