شەوی یەڵدا و هەڵپەڕین لە پای چی



نرخی بلیت لە شەوی یەڵدا 50 دۆلار بووە، بۆ تەنها یەك كه‌س، دەك ڕوو ڕەشی لای میللەت و خوای گەورەبن ئەی بەناو هونەرمەندەكانی كوردستان، ئاخر شەرم داتان ناگرێت ئێوەی گەوجێنراو لە مەملەكەتێكی پڕ لە قەیراندا خەریكی گەعدە و لۆتیخانەی خۆتانن.

گۆرانی بۆچی دەڵێن، بۆ ئیفلیج بوونی سیستمی پەروەردە، یان بۆ داڕمانی سیستمی تەندروستی، یان بۆ گیرفانە بەتاڵەكانی كەسوكاری شەهیدە سەربەرزەكانی كوردستان، یان بۆ بێ كارەبای، یان بۆ 26 ساڵ حوكمی فاشیلی كوردی،  یان ئێوەی بە ناو هونەرمەند سەرخۆش كراون بە پارەی دزی نەوت، یان خۆتان گەوجێنراون و دەتانەوێت میللەتیش بە برسێتی و گیرفان بەتاڵی ئەوەندی تر بگەوجێنن.

بڕۆن ئێوە هونەرمەند نین، ئێوە نەخۆشی پارە و ناو و ناوبانگن، لەسەر سكی خەڵكی ڕەش و ڕووتی كوردستان، مێژوویەكی تاڵتان بۆ خۆتان نەخشاند، دیسانەوە دەڵێم دەك ڕوو ڕەشی لای خوای گەورە و میللەتی داماو بن.

ئاوات قەرەداغی
21-122016 سلێمانی

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک