زەنگ
بەپێی هەواڵی ئاژانسی کوردپا، شوانێکی تەمەن ٤٠ ساڵە خەڵکی شاری سەرپێل زەهاو، ڕۆژی سێ شەممە لە ناوچەی چەم نەوت، سەر بە شاری سنووری نەوت شاری بەخشی سوومار بەهۆی مینەوە گیانی لە دەستدا.
هەواڵدەریی ئیرنا لەو بارەیەوە بلاوی کردەوە، ئەو مینە لە جۆری "والمێرا" بووە و ئەو شوانە دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.
بەپێی ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری هەواڵدەریی کوردپا، لە مانگی سەرماوەزدا، ئەمە چوارەمین هاووڵاتیی کوردە کە دەبێتە قوربانی تەقینەوەی مین.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک