زەنگ
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل ئەمڕۆ چوارشەممە دەسـتیکردووە بە پەیوەندیکردن لەگەڵ لایەن و ڕێـکخراوی نێودەوڵەتی بە مەبەستی چۆنیەتی پـێشـکەشکردنی یارمەتی پـزیشکی لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل بە خەڵکی سیڤیلی سوریا، ئەوانەی لە میانەی شەڕەکاندا برینداردەبن.
ئەم هەنگاوە، پاش ئەوە دێت کە شەوی سێشەممە بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە لێـدوانێـکیدا بۆ میدیاکان وتی "وڵاتەکەی ئامادەیە یارمەتی مرۆیی زیاتر پـێشکەش بە خەڵکی لێقەوماوی سوریا بکات، بە تایبەتی خەڵکی حەلەب".
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی دەرەوەی ڕاسپاردووە کاربکەن بۆ پـێشکەشکردنی یارمەتی پـزیشکی بۆ خەڵکی سیڤیلی سوریا.
هاوکات نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل، ئەوانەی نزیکن لە سنووری سوریاوە ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بریندارانی خەڵکی سڤیلی سوریا چارەسەر بکەن.
بەپـێی لەشکری ئیسرائیل، لەوەتای ساڵی 2013 وە هەتا ئێستا زیاتر لە 2 هەزار کەسی سوریا لە نەخۆشخانەکانی ئیسرائیل چارەسەرکراون.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک