دوو پەیامنێری عێراقی دەستگیردەكرێن



زەنگ

دادگایەکی بەغدا فەرمانی دەسـتگیرکردنی بۆ دوو پەیامنێری ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی سعودی دەرکرد، ئەمەش بە تاوانی بڵاوکردنەوەی ڕاپـۆرتێـکی نادروستی هەڵبەستراو لەسەر شاری کەربەلا.

کاربەدەسـتێکی باڵا لە دادوەری عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی وت "بەپـێی بڕگەی یەک و دووی ماددەی 372 ی یاسای سزادان فەرمانی دەسـتگیرکردن بۆ دوو ڕۆژنامەوانی عێراقی دەرچووە کە کار بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت دەکەن و ڕاپـۆرتێـکی هەڵبەستراویان بۆ ڕۆژنامەکە ناردبوو.

ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو ڕۆژنامەکە ڕاپـۆرتێـکی بڵاوکردەوە کە تیایدا نووسرابوو حاڵەتی دووگیانی ناشەرعی لە شاری کەربەلای پـیرۆزی شیعەکان هەیە و سەرچاوەی هەواڵەکەی بۆ ڕێکخراوی تەندروسـتی جیهانی گەڕاندەوە، بەڵام دواتر ڕێکخراوەکە بە توندی هەواڵەکەی بە درۆ خستەوە.

دوای ئەو ڕاپۆرتە ڕۆژنامەکە داوای لێبوردنی کردووە و بڕیارید کار لەگەڵ پەیامنێرەکەی لە بەغدا ڕابگرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک