زەنگ
بەهۆی ئەو رەشەبا بەهێزەی كە چەند رۆژێكە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە، شەوی رابردوو لەسنوری قەزای رانیە 11 ستونی هێڵێكی كارەبای شكاندوە بەگشتی زیانی بەتۆڕی كارەبا سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی گەیاندوە و تیمەكانی كارەباش سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكانن.
عەلی محەمەد، بەرێوەبەری دابەشكردنی كارەبای رانیە رایگەیاند، ئەو رەشەبا بەهێزەی كە چەند رۆژێكە سنوری پارێزگای سلێمانی گرتۆتەوە، زیانی زۆری تۆڕەكانی كارەبا سنورەكەمان گەیاندن لە ناحیەی هێرۆ زیانی بە تۆڕی كارەبای گوندەكانی كاربای باوزی گەیاندوە و 4 ستونی شكاندوە.
لە سنوری شێنێش لەگوندی سەید ئەحمەدیان 7 ستونی كارەبای شكاندوە، جگە لەوانەش لە ناو شاری رانیە و قەڵادزێ و حاجیاوا زیانی بە تۆڕەكانی كارەبا گەیاندوە و شۆرتی دروستكردوە، بەڵام تیمەكانی كارەبا سەرەڕای سەرما و سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكانن.
هاوكات لە شارۆچكەی پیرەمەگرونیش رەشەبا زیانی بە فیدەری (6)ی شارۆچكەكە گەیاندوە لەناوشاری سلێمانی زیانی بە تۆڕەكانی كارەبا گەیاندە و شورتی درستكردوە و تیمەكانی سیانەی كارەبا سەرقاڵی چارەسەركردنی كێشەكانن.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک