زەنگ
زۆربەی خانمان بە دووبارە كردنەوەی چەندین هەڵەی ماكیاژكردن خۆیان زیاتر بەرەو پیر بوون دەبەن.لەم چوار خاڵە دا ئاشناتان دەكەین بەو هەڵانە:
یەكەم: سپیاوی زۆر
بە پێی لێكۆڵینەوەیەك لێدانی یەك چینی سپیاو هۆكارە بۆ ئەوەی كە بە چەند چركە هەموو ڕوخسارتان ژەهراوی بكات. هەوڵ بدەن كەمتر سود لە سپیاو وەربگرن لەبری ئەوە بەڵكو سود لە كرێمی تەڕ و ڕەنگدار وەربگرن.
دووەم: هەڵبژاردنی مۆدێلی هەڵەی قژ
هەڵبژاردنی مۆدێلی قچی جوان و گونجاو، جوانیتان دوو هێندە دەكات و ئەگەر وەها نەكەن جوانیتان لەناو دەبەن. كاتێك تەمەنتان تێپەڕ دەبێت حەزدەكەیت جوانتر دەربكەوت، دەبێت قژتان كورت بكەنەوە، قژی زۆر و خاو كاریگەری گەنجێتی جێناهێڵێت.
سێیەم: پەستان
كۆنترۆڵ و چارەسەرنەكردنی پەستان كاریگەری نەرێنی لەسەر جوانی دەبێت، جسم لەپاش تەحەمول كردنی فشار و پەستان جوانیەكەی لەدەست دەدات و هەرگیز بۆ جوانی سەرەتا ناگەڕێەوە.
چوارەم: ڕەنگ كردنی قژەكان
ڕەنگكردن یان مێش كردنی قژەكان بە یەكێك لە هەلەَ بژاردەكان ناودەبرێت، قژی وشك و سوتاو ڕوخساری جوان و گەنجێتی بەئێوە نادات.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک