زەنگ
مامۆستایانی ناڕازی ڕەتی دەكەنەوە پارەی هاندان وەربگرن و لە بەرامبەردا بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن.
ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی نامهيهكيان داوهته زهنگ و دهڵێن، وەرگرتنی 120 هەزار دینار وەك هاندان بۆ مامۆستایان ڕهتدەكەنەوە و هاوكات ئامادهنین بەو بڕە پارەیە بچنەوە هۆڵەكانی خوێندن و بایكۆت بشكێنن.
مامۆستایانی ناڕازی نمونە بۆ قسەكانیان دەهێننەوە و دەڵێن، ساڵی ڕابردوو بۆ ئەوەی كارمەند و پزیشكانی تەندروستی بایكۆتی دەوام نەكەن، حكومەت بەڵێنی پێدان مانگانە بڕە پارەیەكیان پێ بدات، بەڵام تا ئێستا دووجار ئهو بڕه پارهيان پێدراوه، بۆيه ئهوانيش ڕهتى دهكهنهوه.
مامۆستایان دەڵێن، تەنها داواكاری ئەوان پێدانی مووچەی تەواوە و لە بەرامبەر هیچ بڕە پارەیەك بە ناوی هاندان و زیادكردن ئامادەنین بایكۆت بشكێنن.
لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردە و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێماتی و یەكێتی مامۆستایان، قسە لەسەر ئەوە كراوە مانگانە 120 هەزار دینار بدرێتە مامۆستایان وەك هاندان.
کۆمینتی مالپهر
کۆمێنتی فهیسبووک