بڕیاردرا، داواكاری مامۆستایان جێبەجێ دەكرێت


زەنگ

ئەمڕۆ چوار شەممە، وەزیری پەروەردە و پرێزگاری سلێمانی و جێگری سەرۆكی حكومەت و بەڕێوەیەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و یەكێتی مامۆستایان لە بارەی بایكۆتی مامۆستایان كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دۆخی مامۆستایان و چاككردنی مووچەكانیان كراوە، بەپێی زانیارییەكان بڕیاردراوە داواكاری مامۆستایان جێبەجێ بكرێت و دواتر داوا لە مامۆستایان بكرێت بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا باسی ئەوەكراوە بە هیچ شێوەیەك ئیجارائات لەگەڵ مامۆستاناكرێت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت بڕیاریداوە كە 7 ملیار دینارەكەی مامۆستایان بۆ 15 ملیار دینار زیاد بكرێت.

هەروەها بڕیارە لە چەند ڕۆژی ئایندە، كۆبوونەوەیەكی گشتی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان ئەنجام بدرێت لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بڕیار لە بارەی بایكۆتەوە بدرێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک