زەنگ
مامۆستایانی سنوری پارێزگای سلێمانی تەئكید ئەكەنەوە كە بەردەوام ئەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەكان تا ئەو كاتەی داواكاریەكانیان جێبەجێ دەكرێت، دەشڵێن، تەنها مەرجی شكاندنی بایكۆت جێبەجێ كردنی داواكاریەكانە.
سەرچاوەیەك لە ده‌سته‌ى مامۆستایانی ناڕازی بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، هیچ هێز و لایەنێك ناتوانێت توڕەی مامۆستایان و خۆپیشاندان و مانگرتنی مامۆستایان ڕابگرێت، مامۆستا دوو مانگە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنی كردووە هیچ كات بە خۆڕا ئەم هەوڵ و ماندوبوونەوەی بەفیڕۆ نادات.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، مامۆستا دوو مانگە خۆپیشاندانێكی خۆڕسك و مەدەنیانە ئەنجام دەدات، داوای چاككردنی مووچه‌كانيان و بژێوی ژیان دەكەن، مامۆستا خۆی بڕیاریداوە و ڕێگەی نەداوە كەس سواری شەپۆلی ناڕەزایەتی مامۆستا بێت و نەكەوتووەتە ژێر كاریگەری هیچ لایەنێك.
دەربارەی كۆتایی هاتنی مانگرتن و بایكۆت و چونه‌وه هۆڵه‌كانى خوێندن وتیشی "تەنها ڕێگە بۆ كۆتایی هاتنی بایكۆتی مامۆستایان، چاككردنی مووچە و جێبەجێ كردنی داواكاری مامۆستایانە كه دوو مانگه دوپاتى ده‌كه‌نه‌وه، هەركات ئەوانە جێبه‌جێكران، مامۆستا هیچ كێشەی نییە و دەچێتەوە هۆڵەكانی خوێندن وانەی خۆی زۆر بە باشی دەڵێتەوە".
ئه‌و ته‌ئكيد كردنه‌وه‌يه له كاتێكدايه، كه ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه، هه‌ريه‌كه له قوباد تاڵه‌بانى و سه‌ردار قادر و پشتيوانى سادق كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێ قۆڵى له باره‌ى بايكۆتى مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌و ته‌ئكيد كردنه‌وه‌يه له كاتێكدايه، كه ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه، هه‌ريه‌كه له قوباد تاڵه‌بانى و سه‌ردار قادر و پشتيوانى سادق كۆبوونه‌وه‌يه‌كى سێ قۆڵى له باره‌ى بايكۆتى مامۆستايانى سنورى پارێزگاى سلێمانى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک