مەسعود بارزانی: منیان كوشت



زەنگ

لەبەرامبەر تیرۆركردنی مامۆستا هۆشیار ئیسماعیل، مەسعود بارزانی سەرەخۆی لە ئەمینداری یەكگرتوو دەكات و دەڵێت، ئەو كارە بەرامبەر بە خودی من كرا.

مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەلاحەدین بەهادین، بە توندی ئیدانەی ئەو كارەی كردووە و وتویەتی "ئەو كارە بەرامبەر بە خودی من كرا".

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

ڕۆژی چوارشەممە 23ـی 11ـی 2016 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان كرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆك بارزانی زۆر بە توندی ئیدانەی ڕووداوی تیرۆركردنی دكتۆر هوشیار ئیسماعیل مامۆستای ئایینی و كەسایەتیی نیشتیمانپەروەری شاری هەولێر كرد و ڕایگەیاند شەهیدكردنی مامۆستا هوشیار شەهیدكردنی دەنگی میانڕۆیی و پێكەوەژیانە. هەروەها وێڕای دەربڕینی هاوسۆزیی خۆی، سەرەخۆشی لە ئەمینداری گشتیی یەكگرتووی ئیسلامی و خانەوادە و كەسوكاری شەهید دكتۆر هوشیار كرد و، ئەوەیشی خستەڕوو كە ئەو كردە نامرۆڤانەیە دژی هەموو لایەك و بە تایبەتی دژی خودی من ئەنجام دراوە.

هەروەها سەرۆك بارزانی ئەمینداری گشتیی یەكگرتوویشی لەوە ئاگادار كردەوە كە دەزگە پەیوەندیدارەكانی ڕاسپاردووە بە زووترین كات هۆكار و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە بدۆزنەوە و ڕادەستی یاسای بكەن.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک