كۆڵبه‌رێك كوژرا



زه‌نگ

بەپێی هه‌واڵێكی ئاژانسی کوردپا، ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو سێ شەممە، هێزەکانی سەرسنوور تەقەیان لە کۆڵبەرێکی تەمەن ٤٠ ساڵەی کورد بە ناوی عوسمان عەزیزی کرد و لە ئاکامدا ناوبراو گیانی لەدەستدا.

عوسمان عەزیزی لە نزیک گوندی دەرماناوێ بەبێ ئاگارکردنەوە لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران لەو ناوچەیە، تەقەی لێ کراوە، ئەو کۆڵبەر کوژراوە خێزاندراە و خاوەنی دوو منداڵە.

عوسمان عەزیزی چوارەمین کۆڵبەرە کە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لەلایەن ‌هێزە سنوورییەکانی سوپای پاسدرانەوە کوژراوە.

کۆڵبەری، پیشەی ناڕاستەوخۆی بەشێک لە هاووڵاتییانی کورد لە ناوچە سنوورییەکان بۆ دابین کردنی بژیوی ژیان بەئەژمار دێت.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک