زه‌نگ
پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاریدا سەرجەم ئۆرگانەكانی، بە كادیر و ئەندامەكانیەوە، كەناڵی ئێن ئاڕتی بایكۆت بكات، لە نوسراوێكیشدا ئەو كەناڵە بە پێشێلكارو ناودەهێنێت و دەڵێت، ناپیشەیانە كارەكانی دەكات.
لە نوسراوێكدا كە وێنەیەكی دەست زەنگ كەوتووە تێیدا هاتووە، گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی که پێویسته سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی پارتی له پۆست و ئه‌رکی جیاوازی (حکومی، حزبی، جه‌ماوه‌ری و میدیایی) بایکۆتی که‌ناڵی ناوهاتوو بکه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شداری به‌رنامه‌کانی نه‌کرێت و لێدوانی بۆ نه‌درێت. وتاریان بۆ نەنووسن
دەقی نوسراوەكە:
لەو نوسراوەدا کە بە ناوی ژووری عەمەلیاتی بەرەنگاربوونەوەی راگەیاندنی مەکتەب سەرۆک ئاراستەی سەرجەم کادیرانی پارتی لە ئۆرگانە جیاوازەکان کراوە هاتووە '' دوای چه‌ندین پێشێلکاری و کاری نا پیشه‌یی که‌ناڵی NRT دژ به هێزی پێشمه‌رگه و دامه‌زراوه‌کانی تری نیشتمانی و حزبی و سیاسی، هه‌روه‌ها به ئامانجگرتنی پارتی و سه‌رکرده‌کانی، له چوارچێوه‌ی هه‌واڵ و راپۆرت و به‌رنامه‌کانیدا''.
هەروەها ئەوەش هاتووە '' گه‌یشتینه ئه‌و بڕوایه‌ی که پێویسته سه‌رجه‌م هه‌ڤاڵانی پارتی له پۆست و ئه‌رکی جیاوازی (حکومی، حزبی، جه‌ماوه‌ری و میدیایی) بایکۆتی که‌ناڵی ناوهاتوو بکه‌ن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌شداری به‌رنامه‌کانی نه‌کرێت و لێدوانی بۆ نه‌درێت. وتاریان بۆ نەنووسن''.
لە نوسەراوەکەی ژووری عەمەلییاتی بەرەنگاربوونەوەی ڕاگەیاندنی مەکتەب سەرۆکی پارتیدا ئەوەش خراوەتە ڕوو، کە پێویستە NRT بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و ئاماژە بەوەکراوە '' سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هه‌وڵ و په‌یوه‌ندی فه‌رمی و نافه‌رمی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی که‌ناڵه‌که له‌ماوه‌ی رابردوودا، تاکو به‌ر به‌و شێوازه کارکردنه‌یان بگرن، به‌ڵام بێسوود و ئه‌نجام بوو، بۆیه تا ئه‌وکاته‌ی که‌ناڵه‌که به فه‌رمی داوای لێبوردن ده‌کات و ده‌ست له دوژمنایه‌تی پارتی هه‌ڵده‌گرێت، له بایکۆت کردنی به‌رده‌وام ده‌بین و پێویسته سه‌رجه‌م به‌رپرس و کادر و هه‌ڤاڵانی پارتی پابه‌ندبن به‌م گشتاندنه‌وه.
ئەم نوسراوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن چەند کادیر و راگەیاندکارێکی پارتیەوە بڵاوکراوەتەوە و دەستخۆشیان لە حزبەکەیان کردووە و ئەو بڕیارەش بە بڕیارێکی دروست ناودەبەن بە جۆرێک کە کادرێکی پارتی نوسیویەتی '' سوپاس بۆ خودا ئەمجارەش پارتی گوێی لێگرتین و بڕیارە دروستەکەی دا''.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک