فەرەنسا، سوریا و هاپەیمانان هێرش دەكەنە سەر ناوچەكانی ئۆپۆزسیۆن



زەنگ- دەنگی ئەمریكا

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا، حکومەتی سوریا و هاوپەیمانانی تۆمەتباردەکات بە قۆستنەوەی قۆناغی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لە ئەمەریکا بۆ بەرپاکردنی شەڕێـکی سەرانسەری بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسـتی ئۆپـۆزسیۆن لە سوریا.

ژان مارک ئایرۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە پاش کۆبوونەوەی هەفتانەی حکومەت وتی " فەڕەنسا دەسـتپـێشخەر دەبێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕی سەرانسەری کە ڕژێمی سوریا و هاوپەیمانانی پـیادەی دەکەن بە سوود وەرگرتن لەو ناڕوونیـیەی لە ئەمەریکادا هەیە".

ئاماژەی بەوەش كردووە، وڵاتانی نەیاری ئەسەد لە چەند ڕۆژی داهاتوو لە پاریس کۆبوونەوەیەک سازدەکەن. هەروەها فەڕەنسا کاردەکات بۆ سەپاندنی سزا بەسەر حکومەتی سوریا بە بەرامبەر بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی.

لە سوریاش، هێزەکانی ئەسەد و هاوپەیمانانی بەردەوامن لە پـێشڕەویکردن بەرەو گەڕەکەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب کە لە ژێر دەسـتی ئۆپـۆزسیۆندان. هاوکات خەڵکی زیاتری سیڤیل لە ترسی شەڕەکان ئاوارە دەبن.

تەنها لە ماوەی یەک هەفتەی ڕابردوو بە لایەنی کەم 143 کەسی سیڤیل بەهۆی بۆردومانەکانی ڕژێمی ئەسەد لە حەلەب کوژراون، لەوانە 18 کەسیان منداڵ بوون. هەروەها هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنیش موشەک و خومپارەیان گرتووەتە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەت لە ڕۆژئاوای شارەکە و لە ئاکامدا 16 کەسی سیڤیل کوژراون کە دەیان منداڵ بوون.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک