زەنگ
سیاسەتمەداری كورد دەڵێت، پەیامەكەی بارزانی سەرەتایەكە بۆ دەستپێكردنی كۆبوونەوەی لایەنەكان كە زیاتر لە یەك ساڵە ئەنجام نەدراوە.
مەحمود عوسمان، سیاسەتمەداری كورد لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیویەتی، هه‌رێمی كوردستان به‌قه‌یرانێكی قووڵی داراییدا تێ ئه‌په‌رێت جگه‌له‌وه‌ی كه‌قه‌یرانی سیاسی تێیدا پێش ئه‌مه‌یه و كێشه‌ی تریشی زۆره ئه‌م ڕه‌وشه ناكرێت وا به‌رده‌وام بێت، له‌سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كانه كه له‌كوردستاندا باڵاده‌ستن چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزنه‌وه.
مەحمود عوسمان ئەوەشی خستوەتەڕوو، په‌یامی بارزانی سه‌ره‌تایه‌كه بۆ ده‌ست پێكردنی كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كان كه‌زیاتر له‌ساڵێكه نه‌كراون بۆئه‌وه‌ی له‌ره‌وشه‌كه بكۆڵنه‌وه به‌ووردی به‌تایبه‌تی له‌قه‌یرانی سیاسی و دارایی و ئه‌گه‌ره‌كانی ئێستا و پاش داعش و پاش گۆڕینی سه‌رۆكایه‌تی له ئه‌مریكا، و په‌یوه‌نده‌یه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ له‌به‌غدا و حكومه‌ته‌كانی ده‌وروبه‌ر و ڕێگایه‌ك دابنێن بۆ چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربون و چاره‌سه‌ركردنیان.
وتوشیەتی "زۆركات تێ په‌ڕیوه و ئه‌بێت به‌په‌له ئه‌مه بكرێت ئه‌گه‌رنا زۆر هه‌لمان له‌ده‌ست ئه‌چێت ولێپرسراوتیش ئه‌كه‌وێته سه‌ر سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كان هه‌ریه‌كه به‌پێ ی قه‌باره‌ی خۆی".
لە كۆتایشدا دەڵێت، لێدوان به‌رامبه‌ر یه‌كتر له‌میدیاكاندا كێشه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات و ته‌نها رێگا دانیشتن و دیالۆگی راشكاوانه‌یه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک