زەنگ
ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستان، كۆمه‌ڵێك رینمایی به‌ناوی، ره‌فتاری پیشه‌یی، بۆ فه‌رمانبه‌ران بڵاوده‌كاته‌وه كه تێیدا هاتووه، ده‌بێت فه‌رمانبه‌ران پێوه‌ی پابه‌ندبن‌و ده‌بێته مه‌رجی دامه‌زراندنیش.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی هه‌رێمی كوردستاندا كه وێنه‌یه‌كی بە زەنگ دراوە هاتووه، ڕه‌فتاری پیشه‌یی به‌پێی یاسای ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ده‌بێته مه‌رجی دامه‌زراندن‌و له‌پیشه‌ی گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان ئه‌و رێنماییانه فه‌رمانبه‌ری گشتی له‌هه‌ر پۆست‌و پله‌یه‌كدا بێت كاتی بێت یان هه‌میشه‌یی پێوه‌ی پابه‌ندبێت.
ئەوەش خراوەتەڕوو "گرنگترین" پرنسپیه‌كانی رینماییه‌كه كراوه كه‌ده‌بێت، فه‌رمانبه‌ریی گشتی پابه‌ندبێ كه به‌دڵسۆزی بمێنێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی وابه‌سته ده‌بێت به‌ده‌ستوورو یاساكه‌نییه‌وه‌و پارێزگاری ده‌كات له‌سه‌ر جێبه‌جیكردنی بنه‌ما یاساییه‌كان به‌هه‌موو پله‌كانی به شێوه‌یه‌كی وورد.
باس لەوەش كراوە، جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی فه‌رمانبه‌رایه‌تی له‌لایه‌ن خودی فه‌رمانبه‌ری گشتیه‌وه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی ووردو بابه‌تی‌و بێلایه‌ن به‌متمانه‌و نیه‌تێكی باش به‌پێی پره‌نسیپی به‌رپرسیاره‌تی لێهاتوویی تاكه‌كه‌سی به‌ئامانجی به‌ده‌ستهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌كان.
ئاماژە بەوەش دراوە، ناكرێت كه‌سێكی تر راسپێردرێت بۆ رێپێدانێكی نوسراوێكی راشكاو له‌لایه‌ن ئه‌وه‌ی كه‌ده‌سه‌ڵاتی یاسایی هه‌یه یان له‌حاڵه‌تی باری چاوه‌ڕوان نه‌كراودا.
ئەو دەستەیە دەڵێت، له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ری گشتی پێویسته پابه‌ندبێت به (رێزگرتن له‌یاساو شه‌فافیه‌ت له‌كاركردن‌و یه‌كسانی دادوه‌ریی‌و دڵسۆزیی‌و كارایی‌و راستگۆیی‌و ئه‌مانه‌تی پارێزیی‌و بێلانی له‌كاره‌كه‌یدا).
رێنماییه‌كانی ده‌سته‌ی ده‌سپاكی، له‌ژماره 204ی رۆژنامه‌ی واقائیعی كوردستاندا له‌ڕۆژه هه‌شتی ئه‌م مانگه، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک