ڤیتامین (A)ی بخۆ پێستێكی جیاوازت دەبێت


زەنگ

ئەوە شتێكی ئاشكرایە كە ڤیتامینەكان سوودێكی زۆریان هەیە بۆ لەش بە گشتی بەڵام لە هەمانكاتدا سوودێكی زۆریشیان هەیە بۆ پیست و لە زۆربەی كێشەكان ڕزگارت دەكات.

لێرەدا چەند سوودێكی ڤیتامین A بۆ پێست دەخەینە بەرچاو تا بەكاریبهێنن و لیی سوودمەندبن، سوودەكانی بریتین لە:

1. ڤیتامین A چەندین سیفاتی ئەو دەرمانانەی هەیە كە بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی پێست و زیپكە بەكاردەهێنریت.

2. ڤیتامین A كە لەسەوزە و میوە دا هەیە بەناوی كارۆتینۆیدەكان كە كاریگەری دژەئۆكسانی بەهێزیان هەیە واتە توانای لەش زیاتر دەكەن بۆ بەرگری و زوو چاكبوونەوە لەهەوكردن و نەخۆشی تر كە دوچاری لەش و پێست دەبنەوە.

3. ڤیتامین A پێست دەپارێزێت لەكاریگەرییەكانی ڤایرۆس و بەكتریا و ماددە زەهرییەكان، هەروەها پێست لەگۆڕانەكانی پەیوەست بەپیربوون دەپارێزێت.

4. ڤیتامین A بەرزترین ڕێژەی ماددە دژە ئۆكسانەكان دابین دەكەن، بۆ نموونە گێزەر ، سپێناغی كوڵاو، كاڵەك، سوپی سەوزەی جۆراوجۆر.

5. ئەو جۆرانەی سەوزە و میوە كە بڕی مامناوەندی لەم ڤیتامینە دابین دەكەن بریتین لە قەیسی، سپێناخ.

6. ڤییامین A كە لەخۆراكی ئاژەڵییەوە سەرچاوە دەگرێت بەناوی (ڕێتینۆل) ئاسانتر هەڵدەمژرێت لەكۆئەندامی هەرسدا، بۆ نموونە گۆشتی مانگا، جگەری مریشك.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک