خۆپیشاندانە زۆر جیاوازەكەی مامۆستایان دیاری كرا


زەنگ

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی شاری سلێمانی كاتی خۆپیشاندانە گرنگ و جیاوازەكەی هەفتەی داهاتويان دیاری كرد.

سەرچاوەیەك لە ناو ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی تایبەت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، هەفتەی داهاتوو ڕۆژێك دیاری كراوە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و بەردەوامی دان بە ناڕەزایەتییەكان.

ئەو سەرچاوە ئەوەشی خستەڕوو، چیتر خۆپیشاندانەكان جیاواز دەبن و هەر جارە و بە شێوازێك ئەنجام دەدرێن.

وتیشی "ڕۆژی یەك شەممەی هەفتەی داهاتوو لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژهەڵات نزیك نەخۆشخانەی شیرەكە خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت".

ماوەی زیاتر لە 80 ڕۆژە مامۆستایانی شاری سلێمانی بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندنیان كردووە و نەچونەتە هۆڵەكانی وانە وتنەوە.
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک