زەنگ
سەرۆكی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، لە هەرێمی كوردستان ساڵانە زیاتر لە 1ملیۆن و 754 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دێت.
غالب محەمەد، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك بڵاوی كردەوە، لە هەر سێ پاڵاوگەی بازیان و كەڵەك و تاوكی بڕی نەوتی سپی بەرهەم هاتوو 1 ملیۆن و 754 هەزار بەرمیلە، دەشڵێت بە بازرگانی نەوتەكە دیار نییە.
دەقی نوسینەكە:
نه‌وتی سپی هه‌رێمی كوردستان به‌شی هه‌موو كوردستان ده‌كات
(( نه‌وتی سپی دابه‌ش ناكرێت ، داهاته‌كه‌یشی به بازرگانی دیار نیه ))
به‌پێی ڕاپۆرتی ساڵانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان كه باس له به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان ده‌كات له هه‌ر سێ پاڵاوگه كه‌ی مودێرنه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان ( كه‌ڵه‌ك ، بازیان ، تاوكی ) ده‌كات ، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی سپی به‌م شێوه‌یه بووه :
• له پاڵاوگه‌ی بارزیا ن به‌رهه‌می نه‌وتی سپی = 1.358.504 به‌رمیل
• له پاڵاوگه‌ی كه‌له‌ك به‌رهه‌می نه‌وتی سپی = 395.533 به‌رمیل
• له پاڵاوگه‌ی تاوكی به‌رهه‌می نه‌وتی سپی = 0 به‌رمیل
كوی گشتی نه‌وتی سپی به‌رهه‌م هێنراو له هه‌رێمی كوردستان = ( 1.358.504 + 395.533 )
= 1.754.037 ملیون به‌رمیل .
وه‌ك ده‌زانین یه‌ك به‌رمیل ستانداردی علمی = 159 لتر
• به‌ڵام یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی سپی له هه‌رێمی كوردستان =216 لتر
• كۆی گشتی به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی سپی له هه‌رێمی كوردستان = ( 278.891.883 ) ملیون لتر
كۆی گشتی نه‌وتی پسی به به‌رمیل = ( 1.291.166 ) ملیون به‌رمیل
ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی سپی حكومه‌ت به (75$ ) بیدات به بازرگانه‌كان
* * كۆی داهاتی نه‌وتی سپی له ماوه‌ی یه‌ك ساڵ = 96.837.459 ملیون دولار
له هیچ راپۆرتێكی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نه‌هاتووه كه باسی ئه‌م بڕه پاره‌یه بكات كه له نه‌وتی سپی ده‌ستمان ده‌كه‌وێت كه‌واتا هاوڵاتی بێ به‌ش ده‌كرێت له نه‌وتی سپی و داهاته‌كه‌یشی .
له هه‌رێمی كوردستان له ( ( 1.090.000 خێزان هه‌یه كه دابه‌ش ده‌بێت به سه‌ر پارێزگاكان به‌م شێوه‌یه خواره‌وه :
1. پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه = 490.000 خێزان
2. پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك = 600.000 خێزان
كواتا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێكی نه‌وتی سپی پێبدات بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك به‌رمیشی له ده‌ره‌وه بكرێت ، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نه‌ك هه‌ر دابه‌شی نه‌وتی سپی ناكات به نرخێكی گونجاو ، به‌ڵكو ئه‌و رێژه نه‌وتی سپیه‌ی كه له بازاری ره‌ش ده‌فرۆشرێت به هاوڵاتیان ، ئه‌وه موڵكی حكومه‌ته و به پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر ده‌درێت به بازرگانه‌كان و بازرگانه‌كانیش به نرخێكی گرانتر ده‌یده‌ن به هاوڵاتیان ، به‌مه‌یش هاوڵاتیان به‌هۆی سه‌ربه‌خۆی فرۆشتنی نه‌وت چه‌ند جارێك زه‌ره‌مه‌ند ده‌بن وه‌ك كه رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وت هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ده‌كرێت و پاره‌كه‌یدیار نیه موچه‌ی فه‌رمنبه‌رانی پێ‌نادرێت ، هیچ پاڵپشتیه‌ك بۆ نرخی سووته‌مه‌نی نه‌ماوه به بازرگانی ده‌یفرۆشن و پاره‌كه‌یشی دیار نیه ، به نرخێكی زۆر گران ده‌درێت به هاوڵاتیان له كاتێكدا هاوڵاتیان پاره‌یان نیه به هۆی ئه‌م قیرانه‌درووست كراوه‌ی له لایه‌ن حزبێكه‌وه بۆ بردنی سه‌روه‌توو سامانی هاوڵاتیان ...
غالب محمد عه‌لی
س. لیژنه‌ی پیشه‌سازی ووزه و سامانه‌سروشتیه‌كان ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک