دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكرێت


زەنگ

بۆ دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى تشرينى يه‌كه‌مى واته‌  مانگى (10) ئاماده‌كارى ده‌ستى پێكردووه‌ و وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش ليستى مووچه‌ى ئاماده‌كردووه‌.


قادر ڕەزگەی، ئەندامی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان تایبەت بە زەنگ-ی ڕاگەیاند، لەگەڵ بەشی دارایی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان قسەی كردووە و پێیان ڕاگەیاندووە كە ئەوان لیستی مووچەی مانگی تشرینی یەكەمیان ئاماده‌كردووە.

ئاماژەی بەوەش كرد، مووچەی پێشمەرگە نیوەی پارەكەی حكومەت دابینی دەكات و نیوەكەی تری ئەمریكا، بۆیە ئێستا لە لایەن وەزارەتەوە ئامادەكاری تەواو بووە بۆ مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە.

بەپێی زانیارییەكان حكومەتی هەرێم هەفتەیە داهاتوو، واتە لە سبەینێوە ئامادەكاری  بۆ پێدانی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات.

سه‌ره‌تاى هه‌موو مانگێك حكومه‌ت به‌ دابه‌شكردنى مووچه‌ى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ و ئه‌نجومه‌نى ئاسايش و ده‌زگاى ئاسايش ده‌ست پێده‌كات، تا ده‌گاته‌ سه‌ره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى تر.

بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک