ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتی هەرێم


زەنگ

سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی تەقینەوەكەی شەوی ڕابردوو ئیستەنبوڵ ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و ئیدانەی ئەو كارەی كرد.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

شەوی 10ـی دیسەمبەری 2016 لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی تیرۆریستی لە دەرەوەی یاریگایەك لە شاری ئیستانبۆڵی توركیادا ژمارەیەك هاووڵاتی و پۆلیس بوونە قوربانی و ژمارەیەكی زۆریش بریندار بوون.

وێڕای ئەوەی زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستییە دەكەین سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان بە كەسوكاری قوربانیان ڕادەگەیێنین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ئامانجی تیرۆریستان تێكدانی ئاسوودەیی هاووڵاتیان و شێواندنی ژیان و ئۆقرەییە لە هەموو شوێنێكی جیهان، بەڵام لەوە دڵنیاین كە كردە و هزری نامرۆڤانەی تیرۆریستان كۆتاییەكەی شكستە و سەرناكەون.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان

11ـی 12ـی 2016
بینیره‌ بۆ

ده‌رباره‌ی زه‌نگ نیوز

تۆریکی هه‌والی بیلایه‌نه‌
    کۆمینتی مالپه‌ر
    کۆمێنتی فه‌یسبووک