زه‌نگ- یاریگا
به‌شداریکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ له بۆنه‌ی باڵۆن دۆر یه‌کلابووه‌وه و ناوبراو له‌بری ئه‌وه، له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی گه‌شت ده‌کات به‌ره‌و ژاپۆن.
به‌رێژه‌یه‌کی زۆر ئه‌وه یه‌کلابووه‌ته‌وه که کریستيانۆ بۆ ئه‌مساڵیش ده‌بێته براوه‌ی تۆپه ئاڵتوونییه‌که، به‌ڵام له‌گه‌ڵ قه‌ڵای سپی گه‌شتی کردووه به‌ره‌و ژاپۆن به‌مه‌به‌ستی به‌شداریکردن له جامی جیهانی یانه‌کان له‌گه‌ڵ یانه‌که‌ی.
بۆ ئه‌مساڵ باڵۆن دۆری فرانس فوتبۆڵ و باشترین یاریزانی فیفا جیاکرانه‌ته‌وه، یه‌کێک له‌و شتانه‌ش که گۆڕانکاری به‌سه‌رداهاتووه واده‌ی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمه‌که‌یه و وابڕیاره سبه‌ی شه‌و له پاریس بۆنه‌که‌ی فرانس فوتبۆڵ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام ره‌نگه به لایڤ له ژاپۆنه‌وه به‌شداربێت.
سه‌رجه‌م یاریزانانی مه‌درید به‌شدارن له گه‌شته‌که‌ی به‌ده‌ستهێنانی جامی جیهانی یانه‌کان جگه له گاریس به‌یڵ به‌هۆی پێکانه‌وه به‌شدارى نه‌كردووه.
کۆمینتی مالپه‌ر
کۆمێنتی فه‌یسبووک